کوردستانهەواڵ

وەزارەتی کشتوکاڵ هاوکاری جوتیاران دەکات

466 بینراو

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامێر و کەڵوپەلی  کشتوکاڵی بەشێوەی قستی درێژخایەن دەدات بە جوتیاران.

وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایشی گەیاند کارئاسانی زۆر دەکەن ئۆ ئەوەی ئامێر و پێداویستیەکان بە نرخێکی گونجاو بگاتە دەست جوتیاران

دەقی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ

ئاگاداری بۆ /سەرجەم جوتیارانی ئازیزی هەرێمی کوردستان

بەپێی بریاری ژمارە (79) ی ئەنجومەنی وەزیران ،وە رەزامەندی هەر سێ وەزارەتی (وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو – ناوخۆ – دارایی و ئابوری )

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە هەماهەنگی کەرتی تایبەت ،هەڵدەستێ بە دابینکردنی (ئامێر و کەڵوپەلە پێشکەوتووەکانی کشتوکاڵی)بەشێوەی قستی درێژخایەن بەبێ وەرگرتنی هیچ پێشەکیەک، تاوەکو بەردەست بوونی ئامێرەکان بۆ جوتیاران ، بەنرخێکی گونجاو ، بەلێخۆشبوونی گومرگی و بەخشینی تابلۆی کشتوکاڵی ،وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ پاڵپشتی و ئاشنایەتی جوتیارانی ئازیزی هەرێمی کوردستان بە تەکنەلۆژیایی نوێ لەبەرهەم هێنانی کشتوکاڵی.

بۆ ئەو جوتیارانەی کە خوازیاری وەرگرتنی ئامێر و کەڵوپەلی کشتوکاڵین ،بەمەبەستی تۆمارکردنی ناویان و پێدانی زانیاری لەسەر جۆری ئامێر و کەڵوپەلەکان و پرکردنەوەی فۆرم ، لە رێکەوتی 2022/1/23 دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن .

لەگەڵ ڕێزدا …..

راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button