
( 450 ) سەر مەڕو بزن لەكوێستانەكانی سنوری ناحیەی هەڵشۆ نزیك ژێر ڕنوی بەفرەوە و خنكاون
شەوی ڕابردوو سەرمەڕو بزن لەكوێستانەكانی سنوری ناحیەی هەڵشۆ نزیك بەمەرزی كێلێ ،لەڕێگەی هێنانیان كەوتوونەتە ژێر ڕنوی بەفرەوە و 450 سەر مەڕ و بزن خنكاون.
بەڕێوەبەری ناحیەی هەڵشۆی لەدەڤەری پشدەر رایگەیاندوە، شەوی ڕابردوو ( 450 ) سەرمەڕو بزن لەكوێستانەكانی سنوری ناحیەی هەڵشۆ نزیك بەمەرزی كێلێ لەسنوری نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران كە هەوڵدراوە بەشێوەیەكی نایاسایی داخڵی هەریمی كوردستان بن، بەڵام لەڕێگەی هاتنیان دەكەونە ژێر ڕنوی بەفرەوە و 450 سەر مەڕ و بزن خنكاون.
باسی لەوەشكردوە، بەوتەی شوان كارەكان كوی گشتی ئەوئاژەڵانە نزیكەی ( 481 ) سەربوون تەنها ( 31 )سەر ڕزگاریان بووە وحەوت شوانكارەیان لەگەڵدابوون كە خەڵكی گوندەكانی وەردەو بنەوخەڵیف و بێورانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانن و لەژیاندا ماون و ڕزگاریان بووە .