ئابوری

وەزارەتی دارایی هەرێم وادەی دابەشکردنی موچەی ڕاگەیاند

441 بینراو

برەو

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ دابەشکردنی موچەی مانگی 12 دەستپێدەکات  و وەزارەتی تەندروستیش وەک یەکەم وەزارەت موچە وەردەگرێت.
ئەمڕۆ شەممە 1 کانونی یەکەمی 2022 وەزارەتی دارایی و ئابوری لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، ڕۆژی یەکشەمە بەرواری 2022/1/2 موچەی مانگی 12ی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت بە هەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشوو.
وتیشی “سەرەڕای ئەوەی هەموو ساڵێک 1/2 پشووی فەرمی بانکەکانە بەمەبەستی پاکتاوکردنی ژمێریاری ساڵی ڕابردوو، بەڵام سبەی یەکشەممە لەو بانکانەی تایبەتن به موچەی وەزارەتی تەندروستی کراوە دەبن.”
23ی مانگی رابردووش وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، بەهۆی ڕاگەیاندنی پشوەکانی سەری ساڵی زاینی کە لە 2021/12/25 دەست پێدەکات تا 2022/1/1، دابەشکردنی موچەی مانگی 12 دەکەوێتە ڕێکەوتی 2022/1/2 و بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات.
سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button