عێراقهەواڵ

وەزارەتی تەندروستی پێدانی ژەمی سێهەمی ڤاکسین تاووتوێ دەکات

84 بینراو

برەو

وەزارەتی تەندروستی عێراق ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا تاوتوێ دەکات بۆ پێدانی بە هاونیشتمانیان

سەیف بەدر وتەبێژى وەزارەتی تەندروستی عێراق بەتەلەفزیۆنى فەرمى عێراقى راگەیاند، “پێشبینى دەکەين شەپۆلى چوارەمى کۆرۆنا عێراق بگرێتەوە، لەگەڵ دەرکەوتنى نەوەیەکى دیکەى ڤایرۆسەکە”.

دەشڵێت “تا ئێستا نەوەى روسى ڤایرۆسەکە لەعێراق تۆمارنەکراوە، بەڵام دەرکەوتنى ئەگەرێکى چاوەڕوانکراوە”.

لەبارەى دۆزى سێیەمى ڤاکسینەوە، سەیف بەدر وتى، “ژەمی  سێیەم و چوارەم و پێنجەم لە تاوتوێکردندایە و بەم نزیکانە دۆزى سێیەم یەکلایی دەکرێتەوە”.

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button