بیروڕا

گۆڕینى ناوى گوندى کانى مانگا بۆ کانى کەژان هەڵەیە

99 بینراو

محمد ئەمین پێنجوێنی

گوندی کانی مانگا سەدان ساڵە ئاوە دانەو وەکو کەو بەقەت پاڵی ملە کە وەو هەڕوتەوە دەخۆێنێ بە سەوزایی و درەختەت وەکو بوك ڕازاوە بو هەرچەندە چەند ماڵێکی کەم بو بەڵام جێگەیەکی نایاب بو بۆ بەخێو کردنی ئاژەڵ بەتایبەتی بزن چونکە گەڵا جاڕی زۆر بو لەبەر ئەوەی دەشتایی نەبو بۆ کشتو کاڵ ئاژەڵ داری تیایدا لە برەو دا بو کە ئەوەش سامانێکی گرنگە .

لەم دواییەدا وە کو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیە کاندا بینیم ناوە کەیان گۆڕیوە بۆ کەژان هەرچەند کەژان ناوێکی ناوازەو جوانە لەگەڵ سروشتی ناوچەکەدا دەگونجێ بەڵام ئەمە شێواندنی مێژوە دەست کاری کردنی مێژوش کارێکی خراپە .

لەوانەیە هەندێ لەم ڕۆشنبیر و گەنجە تازەپێگەیشتووانەی (کانی مانگا)، بەلایانەوە گونجاو نەبێ گوندەکەیان ناوی مانگای لێ نرابێت نرابێت، بەڵام هۆکار هەر چییەک بێت بەلای منەوە ، گۆڕینی ناوەکە هەڵەیە.

مانگا، لە میتۆلۆژیا و ئایین و کلتووری زۆر گەل لە جیهاندا پیرۆزە و شانازی پێوە دەکرێ، بۆ نموونە لە هیندستان بە ملێۆنان کەس مانگا دەپەرستن، لە قورئانیشدا ئایەتێک بە ناوی (مانگا)ەوە هەیە، لەناو زۆر گەلاندا مانگا سونبلی خێر و خۆشییە، لە کوردەواریشدا وا باوە، هەر خێزانێك مانگایەکی شیردەری هەبووایە دەیانگوت: لە سای مانگا زەردەوە وە کو پاشا ئەژین .

خۆ ئەگەر ئەم گوندە ناوی (کانی مانگا ) نەبووایە شاعیری بەناوبانگ شێخ سەلام ئەم کۆپلە شیعرەی بۆ نەدەهات ( بەختەکەم بەدبەختە شوومە سەر لە جێ پێ دا ئەنێم چاوەڕیی ئاوی حەیاتم کانی مانگا دێتە ڕێم)

ئەی چی لەو مێژووە پڕ سەروەرییە دەکەی کە دەڵێن، (شێخ مەحموودی نەمر) لە ملەکەوە و کانی مانگاوە شەڕی لەگەڵ لەشکری ئینگلیزەکان کردوە و هەر لە گوندی کانی مانگا و هەڕوتەوە بەرانبەری لە شکری ڕووس بووەتەوە، ئەی دەزانن ئێستەیش ڕەمز و نیشانەی سامان و دەوڵەمەندیی هۆڵەندا، مانگایە ؟

بۆیە داوا لەو بەڕێزانە دەکەم کە دەیانەوێ ناوی (کانی مانگا) بگۆڕن لە تەنیشت جادە قیرەکەی بەر گوندەکە پەیکەرێکی گەورە بۆ مانگا زەردە ناوچاو قەشانەکە دروست بکەن و ڕووی بکەنە گوندی کانی مانگا و ببۆڕێنێ هاوار بکا بڵێ مەیگۆڕن .!!!

شێخ سەلامی شاعیر فەرمانبەر بوو لە (فەرمانگەی ئیشغاڵ و ئیسکان)، چاودێری ئەو کرێکارانەی دەکرد کە پردی کانی مانگا و جادەی ملەکەوەیان دروست دەکرد، لەوێ لە چادرێکدا دەژیا، هەر لەژێر ئەو چادرەیشدا شیعری ملەکە وە و کانی مانگای نووسیوە.

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button