تەندروستى

بە گۆڕانی ڕەنگی چاو بزانە تووشی كام نەخۆشی بوویت

107 بینراو

بە گۆڕانی ڕەنگی چاو بزانە تووشی كام نەخۆشی بوویت:

 

چاوەكان بە پەنجەرەیەك دادەنرێن بۆ بینینی ژیان،گۆڕینی ڕەنگی چاوەكانیش ئاماژە و نیشانەی چەندان نەخۆشین، بۆیە دەتوانی بە گۆڕینی ڕەنگی چاوەكانت بزانیت چ كێشەیەكی تەندروستیت هەیە و تووشی كام نەخۆشی بوویت، تا بە پەلە فریای بكەویت و چارەسەری بكەیت.

 

ڕەنگی چاو، هەندێك كات ڕەنگی چاو وەكو سێبەرێك دەردەكەوێت، بەڵام لە ڕاستیدا بۆیەی كۆمپریسەد دەبێتە هۆی دروست بوونی رەنگی چاو، بەشێوەیەكی گشتی ڕەنگی چاو لە شین و سەوز و قاوە و ڕەش پێكدێت، باوترین رەنگی چاو لە جیهاندا قاوەییە و بەرێژەی دووەم سەوز. لەگەڵ ئەوەشدا تێكەڵبوونی ڕەنگەكان هەیە كە چەند رەنگێكی جۆراوجۆر دروست دەكەن لە چاوەكاندا. وەكو خۆڵەمێشی، قاوەی كاڵ و هەنگوینی، تەنانەت هەندێك رەنگی چاو هەیە ئەرخەوانی دەردەكەوێت.

 

گۆرینی رەنگی چاو

گۆرینی ڕەنگی چاو لە منداڵی ساوادا دەگمەن نییە، بەلایەنی كەم لە ماوەی شەش مانگدا ڕەنگی چاوی دەگۆرێت، سەرەتا رەنگی چاوی منداڵی ساوا تەنیا لە ڕەنگێكی كاڵ پێك دێت بەپێی گەشەكردنی لەشی منداڵەكە رەنگی چاوی تۆختر دەبێتەوە، ئەمە نیشانەیەك نییە بۆ نەخۆشی، ئەگەر گۆرانێك یان هەر شتێكی تر لە ڕەنگی چاودا ببینرێت ئەوە گرفتێك لە لەشدا بوونی هەیە.

 

یەكەم: ئەگەر هاتوو لەیەك چاودا ڕەنگەکەی کاڵتر بوو لەچاوەكەی تر، ئەوە نیشانەیە بۆ هەوكردنی درێژخایەن كە ناسراوە بە یریتیس، ئەم هەوكردنی زۆر كات دەبێتە هۆی ناڕێكی بیلبیلەی چاو، دوستبوونی ئاوی سەوز باو لە چاوەكاندا.

 

دووەم: ڕەشێنەی چاوەكان, تەنیا شوێن نین بۆ گۆڕینی رەنگەكانیان، بەڵكوو لە هەندێك حاڵەتدا سپێنەی چاو ڕەنگە سپیەكەی خۆی لەدەست دەدات و زەردباو دەبێت پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت، چونكە لەوانەیە نیشانەیەك بێت بۆ نەخۆشییەكانی جگەر.

 

سێیەم: شینبوونەوەی سپێنەی چاو، مەبەست لە هەوكردنێكە لە بەشێكی چاودا، یان قووتدانی كانزای مەترسیدار كە دەتوانن ببنە هۆی گۆڕینی ڕەنگی سپێنەی چاو، هەستكردن بەهەر گۆڕانێك لە ڕەنگی چاوەكاندا پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت، بۆ ئەوەی بیر لە چارەسەری پێویست بكرێتەوە بەبێ‌ ئەوەی زیانەكانی زیاتر ببێت.

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button