کوردستانهەواڵ

بەرپرسێکی باڵای پەکەکە تیرۆرکرا

71 بینراو

برەو

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڕەكی چوار چرای شاری سلێمانی هاوڵاتیەكی باكوری كوردستان بەناوی ‘شوکری سەرحەد‌ لە نزیك بنكەیەكی پۆلیس تیرۆركرا.
میدیاكانی نزیك لە پەكەكە ڕایانگەیاند
یاسین بولوت ناسراو بە ‘شوکری سەرحەد‌ کە بەهۆی کێشەی تەندروستیی لە سلێمانی بوو، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریی میتی تورکەوە لە سلێمانی شەهید کرا.
“یاسین بولوت” ئەندامی کۆمیتەی ماڵباتی شەهیدانی پەکەکە، کە بە ‘شوکری سەرحەد’ ناسراوە، ماوەیەکە، بەهۆی کێشەی تەندروستیی، هاتووەتە شاری سلێمانی، بەڵام سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە شوكری سەرحەد بەرپرسی كۆمیتەی شەهیدانی پەكەكە بووە
دەوترێت هێرشەکە لەلایەن دەزگای سیخوڕیی دەوڵەتی داگیرکەری تورک- میت،ـەوە ئەنجامدراوە

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button