تەندروستى

زیانەکانی چای رەش

69 بینراو

زیانەکانی چای رەش

چای رەش یەکێک لەو خواردنەوانەی کەرۆژانە بە بەردەوامی دەخورێتەوە ، ھەندێک لە مرۆژەکان وەک چارەسەری سەرئێشە بەکاری دەھێنن بەڵام چەندین زیانی بۆ تەندروستی ھەیە لەو زیانانەش :

 

*ھۆکارە بۆ توشبوون بە قورحەی گەدە.

 

*دەبێتە ھۆی دڵەراوکێ و پەستان.

 

*ھۆکارە بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە و ریخۆڵە.

 

*ئەگەری توشبوون بە جەڵدەی دڵ زیاد دەکات.

 

*دەبێتە ھۆی دڵ تێکەڵ ھاتن و دڵە کزێ.

 

*رەنگی روخسار تەڵخ و تاریک دەکات.

 

*زۆر خواردنەوەی چای خەست بە گەدەی خاڵی توشی قەبزی و بەد ھەرسیت ئەکات.

 

*بۆ کەسێک کە فشاری خوێنی بەرز بێت نابێت چا زۆر بخواتەوە.

 

*ئەگەر دوای ژەمە خواردنەکان راستەوخۆ چا بخورێتەوە مژینی مادەی ئاسن کەمدەکاتەوە و سود لەو ژەمە خواردنە وەرناگرین.

 

*چا زیانی بۆ ئافرەتی دووگیان ھەیە رەنگە ببێتە ھۆی لەبارچونی منداڵ یان کەمبوونی کێشی منداڵ.

 

*زۆر خواردنەوەی چا بەکتریا سود بەخشەکانی گەدە لەناو دەبات سەرەنجام ئەو کەسە زۆر توشی نەخۆشیە جۆراو جۆرەکان دەبێت.

 

*چا خواردنەوە دەبێتە ھۆی بێ خەوی و بیر کورتی بەھۆی ھەبوونی مادەی کافاین تێیدا.

 

*خواردنەوەی چای گەرم و خەست بەتەنھا واتە( بێ شەکر) خانەکانی جگەر لاواز دەکات.

 

*بۆ ئەو کەسانەی گورچیلە و میزەرۆیان بەرد دروست دەکات نابێت چا بخۆنەوە یان کەمتر بیخۆنەوە بەتایبەتی چای سارد دەبێتە ھۆی دروست بوونی بەردی گورچیلە.

 

#تەندروست_باشبن

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button