کوردستانهەواڵ

فەرمانی دەستگیرکردنی د.میران هەڵنەوەشاوەتەوە

3 بینراو

برەو

دوای ئەوەی دەنگۆی هەڵوەشانەوەی بڕیاری دەستگیرکردنی د.میران محمد ئـەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڵاو بویەوە دادگای سلێمانی ڕەتی دەکاتەوە

ڕایگەیاند تۆمەتەكان رەت نەكراونە‌تە‌وە و دۆسییە‌كە‌ بە‌ ھیچ شێوە‌یە‌ك دانە‌خراوە و گە‌ڕێندراوە‌تە‌وە‌ بۆ دادگای دە‌ستپاكی بۆتە‌واو كردنی رێكارە‌ یاساییە‌كان

دەقى رونکردنەوەکە:

روونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی ..

لە چەند كە‌ناڵێكی راگەیاندن هەواڵێك بڵاو كراوەتەوە گوایە دادگای تەمیز فەرمانی دەستگیردنی د میران محە‌ممە‌دی هەڵوەشاندوەتەوە و تۆمەتەكانی رەتكردووەتەوە، بەپێویستمان زانی ئەم چەند خاڵەی خوارەوە بۆ بەرچاوڕوونی هەموو لایەك بخەینەڕوو:

 

١) تۆمەتەكان رەت نەكراونە‌تە‌وە و دۆسییە‌كە‌ بە‌ ھیچ شێوە‌یە‌ك دانە‌خراوە و گە‌ڕێندراوە‌تە‌وە‌ بۆ دادگای دە‌ستپاكی بۆتە‌واو كردنی رێكارە‌ یاساییە‌كان.

 

٢- دادگا لەبڕیارەكانیدا سەربەخۆیی تەواوی هەیە و بەپێی یاسا و بەگوێرەی ئەو سكاڵا و بەڵگانەی دەخرێتە بەردەستی كار دەكات و لەسەر داوای هیچ كەسێك و لەخۆڕا دۆسیە ناكاتەوە و دۆسیە داناخات.

 

٣) یاسا لەسەرووی هەموو لایەكە و دادگا ئیجرائاتی یاسایی خۆی دەكات بەبێ گوێدانە پلە و پایەی لایەنەكانی داوا.

 

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی

 

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button