تەندروستى

نەخۆشی سەدەفی

6 بینراو

نەخۆشی سەدەفی یەكێكە لە نەخۆشییە درێژ خایەنەكانی سیستەمی بەرگری كە نیشانەكانی لەسەر رووی پێست دەردەكەوێت، ئەوەش لە ئەنجامی لە ئەندازە بەدەری چالاكی سیستەمی بەرگری و ڕێژەی گەشەكردنی خانەكانی پێست دروست دەبێ و دەبێتە هۆكارێكی بەهێز بۆ دروستبوونی هەوكردن و كۆبوونەوەی نەخۆشی لە خانەكانی پێست، هۆكاری ژینگەیی و بۆماوەیی و برینداربوونی پێست و فشار و خواردنی هەندێك دەرمان، ئەمانە هەمووی هۆكارن بۆ تووشبوون بە نەخۆشی سەدەفی.
فاكتەرە هاندەرەكان (Triggering = Precipitating Factors ) :
١- زەبری دەرەكی Trauma
٢- ئیلتیهابات Infection
٣- هۆرمۆن Hormonal
٤- تیشكی خۆر Sun light
٥- دەرمان Drugs
٦- جگەرە كێشان و خواردنەوەی مەی
٧- فشاری دەروونی Stress

نیشانەكانی نەخۆشی سەدەف:

پێستی جەستە سوور دەبێتەوە و بە توێكڵێكی زیویی یان سپی دادەپۆشرێ و بەردەوام ئازار و خوران و شەقبوونی تێدا دەبێ، بە ئاسانی پێست تووشی خوێنبەربوون و قڵێشان دەبێ و سەری پەنجەكان دەڕووشێن.

جۆرە باوەكان : Common Types

1- جۆری قوتكەیی Plaque type :- لە هەموو جۆرەكان باوترە ، پەڵە تووشبووەكان بە زەقی سنوردارن ( چەند ملیمێك تا چەند سانتیمەترێكن ) سورن یان پەمەیین ، توێكڵەكانی سەریان گەورە و زیوی وشكی فرەگۆشەن ، ئانیشك و ئەژنۆ و بڕبڕەی سمت و پێستی سەر پتر دەگرنەوە .
2- سەدەفی چەورە بیرۆیی Seborrhoeic like psoriasis
3- سەدەفی هەڵگەڕاوە Inverse psoriasis
4- سەدەفی دایبی Napkin psoriasis
5- سەدەفی پێستی سەر Scalp psoriasis
6- سەدەفی دڵۆپەیی Guttate psoriasis
7- سەدەفی نینۆك Psoriasis of nails
8- جومگەسۆی سەدەفی Psoriatic arthritis
جۆری دیكەش هەن.

چەندین توێژینەوە ئەوەیان ئاشكرا كردوە پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆیان لەنێوان نەخۆشی سەدەفیە و جەڵتەی دڵ هەیە و هەتا ماوەی توشبوون بە سەدەف ی پێست درێژە بكێشێت ئەوە ئەگەری جەڵتەی خوێن و دڵ زیاد دەكات

چارەسەر

1- چەندین جۆری كرێم و مەڵحەم و گیراوە و شامپۆ ھەیە کە بۆ نەخۆشی سەدەفی بەکار دێت.
2- تیشكی سەرو وەنەوشەیی B یان A .
3- كۆكردنەوەی چەند چارەسەرێك بەیەكەوە Combined therapy .
4- چارەسەری كیمیایی (ئەم جۆرەی چارەسەری كیمیایی جیاوازە لەو كیمیاییەی بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە بەكاردێت و نابێتە هۆی قژهەڵوەرین و سەرڕووتانەوە).
5- چارەسەری بایۆلۆجی Biological agents.

ھەروەھا چارەسەری سروشتی بە باشترین چارەسەر دادەنرێت بۆ ئەم نەخۆشییە کە لێرەدا چەند چەند چارەسەرێکی سروشتی باس دەکەین.

1. ئەو خۆراكانەی ڕێژەیەكی زۆری ڕیشاڵیان تێدایە، ڕیشاڵ مادەی كیمیایی زیانبەخش لە سەر پێست و ناوەوەی لەش لەناو دەبات و ڕێژەی زۆری لە برۆكلی و بەزالیا،پاقلەمەنییەكان بوونی هەیە.

2. خۆراكی دەوڵەمەند بە زینك، زینك تەندروستی پێست دەپارێزێت زیاتر لە تۆوی كەتان ، سپێناخ،پاقلە ،تۆوی كولەكەدا هەیە.

3. بەكارهێنانی زەیتی رووەكی، بەكارهێنانی زەیت ڕێگە لە نیشانە خراپەكانی نەخۆشی سەدەفی دەگرێت یارمەتی پێست دەدات بە شێداری بمێنێتەوە، بە بەكارهێنانی كەرەی شێیی خاو، ڕۆنی گوێزی هیند یان هەر ڕۆنێكی تر كە ببێتە هۆی نەرم كردنەوە و شێدار كردنەوەی پێست.

كەوچكێك چا ڕۆنی گوێز هیند تێكەڵ بكە لەگەڵ سێ دڵۆپ ڕۆنی بۆندار وەكو لاڤێندەر، سێ دڵۆپ ڕۆنی بخوور، دواتر ڕۆژانە دوو تا سێ جار لەو شوێنەی بدەن كە نیشانەی نەخۆشی سەدەفی لێ دەركەوتووە.

4. ڤیتامین D ، بەپێی ئەو توێژینەوانەی لەوبارەوە ئەنجام دراون، ڤیتامین D كاریگەری نەخۆشی سەدەفی كەم دەكاتەوە و خانەكانی لەش هێواش دەكاتەوە و سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات ، هەروەها نیشانەكانی نەخۆشی سەدەف و هەوكردن هێور دەكاتەوە.

5.گژوگیای بەهێزكەر، هەندێك گژوگیای سروشتی بەسوود هەیە كە مامەڵە لەگەڵ نەخۆشی سەدەف دەكات وەكو: پرۆبیۆتیكس 50 بلیۆن یەكەی هەرسكردنی كە یارمەتی هەرسكردن و بەرگری دژ بەخۆی هەیە، ئەستریی شیر( شیری رووەكە دڕكاوییەكان) نەخۆشی سەدەف كەم دەكاتەوە ئەویش بە بەكارهێنانی 250 ملیگرام سێ جار لە رۆژیكدا كە گەشەكردنی خانەكان رادەگرێ‌ و یارمەتی لابردنی ژەهری جگەر دەدات.

6.هەرچەندە توێکڵێ مۆز بە تەواوەتی نابێتە هۆی چارەسەرکردنی نەخۆشی سەدەف، بەڵام لێدانی توێکڵی مۆز لەو شوێنانەی تووشی نەخۆشییەکە بوون دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەو نەخۆشییە.

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button