ئابوری

نرخى نەوت بەجێگیریى مایەوە

5 بینراو

برەو

نرخى نەوت بەجێگیریى مایەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە جۆرێک هەر بەرمیلێک نەوتی خاو بە ٧١ دۆلار و ٩٣ سەنتە.

لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧١ دۆلار و ٩٣ سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٦٨ دۆلار و ٥٣ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەوەش نرخى بەرمیلێک نەوت بەراورد بە ڕۆژى رابردوو بە جێگیرى مایەوە.

هەروەها، پاش ئەوەى لە چەند مانگى ڕابردوودا نرخى بەرمیلێک نەوت بۆ ٧٧ دۆلار بەرزبوەوە، بەڵام دواتر نرخى نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى بۆ کەمتر لە ٦٥ دۆلار.

ئەوەش لە کاتێکدایە، شارەزایانی ئابووریی هۆکاری دابەزینى نرخی نەوتیان لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا بۆ بڕیاری ئۆپێك پڵەس گەڕاندووەتەوە بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنان و ڕێکخستنەوەی هەناردەکردنی نەوت.

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button