جیهانهەواڵ

پاکستان و قەتەڕ داوای یارمەتی مرۆیی بێ مەرج دەکەن بۆ ئەفغانستان

5 بینراو

برەو

پاکستان و قەتەڕ داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد یارمەتیە مرۆییەکان بۆ ئەفغانستان نەبەستنەوە بەو گەشەکردنە سیاسییەی کە لەژێر فەرمانڕەوایی حکومەتە نوێیەکەی تاڵیباندا دەردەکەوێت.

وەزیری دەرەوەی پاکستان شا مەحمود قوڕێشی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئیسلام ئاباد لەگەڵ هاوتا قەتەڕیەکەی شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئەل ثانیدا وتی ” بۆ ڕزگارکردنی ژیانی هاوڵاتیانی ئەفغانستان، دەبێت هیچ مەرجێک نەبێت.”

قوڕێشی وتی جیهان چاودێری سیاسەتی نوێی تاڵیبان دەکات بەرامبەر هەندێک بابەتی سەرەکی، لەوانەش مافەکانی مرۆڤ، ئەوەش بۆ ئەوەی ببینن کە ئایا تاڵیبان پابەندە بە بەڵێنەکانیەوە یاخود نا.

وتی ” ئەگەر ئامادە نیت بەزووترین کات یارمەتی ئەفغانستان بدەیت لەڕووی دارایی و گەشەپێدانەوە، کێشە نیە، بەڵام هەنگاوێک مەگرەبەر کە ببێتە هۆی ڕووخانی ئابووری ئەفغانستان.”

لەلای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی قەتەڕ بە هەمان شێوە وتی ” یارمەتیە مرۆییەکان دەبێت سەربەخۆ بن و دووربن لە گەشەی سیاسییەوە.”

وتی سەرەڕای ئەوەی لەڕووی سیاسییەوە ڕوودەدات، ئەفغانیەکان شایستەی ئەوەن پشتیوانیان لێبکرێت.

جێی ئاماژەیە قەتەڕ و پاکستان زۆرترین کاریگەرییان بەسەر تاڵیبانەوە هەیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button