وەرزش

ئیتۆ شوێنگرەوەی میسی دیاری دەکات

4 بینراو

ساموێل ئیتۆی ئەستێرەی پێشوی یانەی بەرشلۆنە و هەڵبژاردەی کامیرۆن لە یەکێک لە ئەستێرەکانی ئێستای بلوگرانا تایبەتمەندییەكی ناوازە دەبینێت، تا ئەو ڕادەیەی کە ڕەنگە کەمێک بۆشایی بەجێمابێت دوای ڕۆیشتنی ئەفسانە لیونێل مێسی لە یانەكە، كە پێدەچێت لە لایەنی سەرکردایەتییەوە ئەو یاریزانە جێگەی لیۆ پڕ بکاتەوە.

مەبەستی ئیتۆی كامیرۆنی، هێرشبەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا میمفیس دیپای تەمەن 27 ساڵە، کە هاوینی ئەمساڵ لە یانەی لیۆنی فەرەنسییەوە بە گرێبەستێك پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانییەوە كرد.

ئیتۆ پێی وایە دیپای دەتوانێت ببێتە کاپتنێکی نوێی بارسا دوای ئەوەی لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی یانەكەی بەرەو پاریس سان جێرمان بەجێهێشت.

ئیتۆ وتی “ئەوە بەبەختە بۆ بەرشلۆنە کە گرێبەستی لەگەڵ مێمفیس ئیمزای کردوە، ئەو ئەزمونێکی گرنگی هەیە و دەریخستوە کە دەتوانێت تیمەکە لەسەر شانی خۆی هەڵبگرێت و پێم وایە دەبێتە سەرکردە”.

ئیتۆ جەختی کردەوە کە ئەو سەرسامە بە هێرشبەر ئینیاکی ویلیامس کە ئێستا یاری بۆ یانەی ئەتلەتیک بیلباو دەکات.

ئەستێرەی پێشوی بلوگرانا هیوای خواست لەم وەرزەدا هازارد بە باشی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید دەربكەوێت و باشترین ئاستی خۆی پێشكەش بكات.

وتیشی: “وابزانم هازارد لە باشترین ئاستدایە لە جیهاندا، بەڵام ئەو لە چەند وەرزی ڕابردودا کێشەی جەستەیی هەبوە هیوادارم ئەمە ئەو ساڵە بێت کە دەدرەوشێتەوە”.

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button