تەندروستى

نەخۆشی قۆڵۆن

8 بینراو

قۆلۆن :

لەڕاستیدا ئەم نەخۆشییە ناوی قۆڵۆن نییە، لە کوردستاندا پێی ئەوترێت قۆڵۆن بە ئینگلیزی پێی ئەوترێت”Irritable Bowel Syndrome”.

 

‌نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە لە کەسێکە بۆ کەسێکی تر جیاوازە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی کەسەکە هەست بە ناوسک ئێشەو قڵپە قڵپ و با ئەبێت لەگەڵ کەمێک ئاوسانی سک و هەبوونی لینجایی لە پیسایی و پاشەڕۆ هەندێک کەس تووشی سکچوون ئەبێت و هەندێک تووشی قەبزی ئەبێت… تووش بووەکە ماوەیەک باشەو ماوەیەک خراپە ئەویش بەپێی حاڵەتی سترێس و جۆری خۆراک دەگۆڕێت.

 

‌هەرچەندە ئەم نەخۆشییە مەترسیدار نییە، بەڵام زۆربەی تووش بووەکان تا کۆتایی ژیان لەگەڵیان ئەمێنێتەوە.

 

‌بەڵام تەنها کاتێک پێویستە سەردانی دکتۆر بکەیت ئەگەر کێشی لەشت دابەزێت بە بێ ویستی خۆت یان کاتێک پیساییەکەت ڕەش بێت یان خوێنی لەگەڵدا بێت.

 

‌ژنان دوو هێندەی پیاوان زیاتر تووشی ئەم حاڵەتە ئەبن ئەم حاڵەتە زیاتر بۆماوەییە.

‌* هۆکارەکانی:

 

1‌. پسپۆران تا ئێستا بەتەواوی نەیاتوانیوە ئەوە ئاشکرا بکه ن بۆچی لە هەنێک کەسدا ئەم حاڵەتە دەرەکەوێت بەڵام هەنێک جۆری خۆراک حاڵەتەکە قورس ئەکات و وات لێ ئەکات بێزارت ئەکات وەکو شیرو نیسک و نۆک و فاسۆلیاو شوتی و کاڵەک و نانی سپی و خواردنەوە گازییەکانی وەکو کۆلاو.

 

هەندێک جار تووشبووەکە حەسسیەتی بە بەرهەمی گەنم هەیە وەکو نان و پسکیت و کێک.‌ پێویستە پارێز بکرێت لە چەوری و تیژی.

 

2. سترێس و دڵ تەنگی و نیگەرانی کاریگەرییەکی زۆری هەیە بۆیە زۆر کەس هەرکە تووشی دڵتەنگییەک ئەبێ یەکێک لە نیشانە باوەکان ئەوەیە کە ناوسک دەست دەکات بە دەنگە دەنگ و با و ئارەزووی خواردن نامێنێت بۆیە هەتا دڵتەنگ و نیگەران بیت ئەم نەخۆشییە زیاتر بێزارت ئەکات بە شێوەیەک کە زۆر کەس وا دەزانێت تووشی نەخۆشی مەعیدە بووە بۆیە ئەگەر ئەم نیشانانەت هەبوو پێویست بەوە ناکات پارەو کاتی خۆت بەفیڕۆ بدەیت و سەردانی دکتۆر بکەیت.

‌3. گۆڕان لە هۆرمۆنەکان: ئەم حاڵەتە زیاتر دەر ئەکەوێت کاتێک گۆڕانکاری بەسەر هۆرمۆنەکاند دێت بەتایبەت لە ئافرەتدا لە کاتی سوڕی مانگانەدا.

‌* چارەسەر:

‌ ئەم نەخۆشییە مەترسیدار نییە بۆیە دەتوانیت بە پارێز کردن و کەم کردنەوەی سترس و دڵتەنگی حاڵەتەکە لەسەر خۆت سووک بکەیت، ‌ئەتوانیت حەپێک هەیە بەکاری بهێنی پێی ئەوترێت Mebeverine.

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button