تەندروستى

نەخۆشی سیل

9 بینراو

 

نەخۆشی سیل یەكێكە لە نەخۆشییە گواستراوەكان لەڕێی بەكتریاوە و ئەمە توشی سییەكان دەبێت و دەشگونجێت دوچاری ئەندامەكانی دیكەی جەستە ببێت وەك مێشك و گورچیلە و خەپلەكانی پشت ، ئەگەر چارەسەر نەكرێت ئەوە مەترسی لەسەر ژیانی كەسی توشبوو دروست دەكات .

-ڕێگەكانی خۆپاراستن لەم نەخۆشییە :

– گرنگترین ڕێگە بۆ خۆپاراستن لەم نەخۆشییە وەرگرتنی ڤاكسین( كوتان) ی تایبەتە دژی ئەم نەخۆشییە .

– بەكارهێنانی كلینكس لەكاتی كۆكە و پژمیندا .

– ئەو كەسانەی توشی ئەم پەتایە بوون پێویستە خۆیان وشیاری ئەوەیان هەبێت دوور بكەونەوە لە قەرەباڵغی بۆ ئەوەی كەسانی دیكەش لێیانەوە توش نەبێت .

– كەسی توشبوو پێویستە ماسك بەكاربهێنێت بۆ ئەوەی هەناسەدانی تێكەڵ بە هەناسەی كەسی دیكە نەبێت هەم خۆی و هەم دەوروبەرەكەی پارێزراو بن .

– هەواگۆڕكێی ئەو ژوورەی نەخۆشەكەی تیادایە زۆر پێویستە .

– خواردنی خۆراكی تەندروست و پڕ ڤیتامین یەكێكە لە شتە پێویستەكان بۆ تەندروستی.

نیشانەكانی ئەم نەخۆشییە :

– كۆكەی توند بۆ زیاتر لە سێ هەفتە
– ئازاری سنگ
– ناڕەحەتی و قورسی هەناسەدان
– دابەزینی كێش
– بەرزیوونەوەی پلەی گەرمای جەستە و لەرز لە گەڵیدا
– ئارەقكردنەوە لە شەواندا
– بێ هێز بوون و بێتاقەتی لە هەموو كاتێكدا
– هەبوونی خوێن بە بەڵغەمەوە یەكێكی دیكەیە لە نیشانەكانی ئەم نەخۆشییە

كێن ئەوانەی زیاتر توشی ئەم نەخۆشییە دەبن ؟

-ئەگەری توشبوونی ئەم نەخۆشییە بۆ هەموو كەسێكە بەڵام هەندێك كەس زیاتر ئەگەری توشبونیان هەیە
– توشبوانی نەخۆشی ئەیدز
– ئەو كەسەی پێشتر توشی ئەم نەخۆشییە بوبێت
– ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرە یان نەخۆشی شێرپەنجەیان هەبێت
– بەكارهێنەرانی ماددە كهولی و هۆشبەرەكان
– منداڵ یان بەساڵاچوان

رێگەكانی گواستنەوەی ئەم میكرۆبە :

– تەوقەكردن
– خواردن و خواردنەوەی هاوبەش لەگەڵ كەسێك كە توشی ئەم نەخۆشییە بوبێت
– بەكارهێنانی جلوبەرگ و جێگەی نوستنی كەسی توشبوو
– بەكارهێنانی فڵچەی ددانی كەسی توشبوو

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button