تەندروستى

هۆکارەکانی لاوازی بەرگی جەستە

60 بینراو

بە لاوازی بەرگری جەستە مرۆڤ دەبێتە نێچیرێکی ئاسانی نەخۆشیەکان ،دەتوانیت تەنھا بەگۆرینی شێوازی ژیانت بەرگری لەشت بەھێز بکەیت و خۆت لە چەندین نەخۆشی بەدوور بگریت.

ئەو ھۆکارانەی کە دەبنە ھۆی لەناو بردنی بەرگری جەستە :

1.سترێس

سترێس رێژەی کۆرسترۆڵی جەستە بەرز دەکاتەوە و ھاوسەنگی ھۆرمۆنەکان تێکدەدات، سەرەنجام توانای سیستمی بەرگری لەش لاواز دەبێت و ناتوانێت بەرگری لە لەش بکات و لە نەخۆشی بیپارێزێت ، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی دڵ و شەکرە زیاد دەکات.

2.خواردنی خۆراکی زیان بەخش.

لێرەدا مەبەستمان لە خواردنە خێراکان نیە ، بەڵکو مەبەستمان لە ،شیرینی ، ھەویرەمەنی ،خواردنەوە گازیەکان ،ئەو خانانە لەناو دەبەن کە دژی نەخۆشیەکان دەجەنگن ،لە لێکۆڵینەوەیەکدا دەرکەوتوە بە خواردنی 100گرام شەکر بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر جەستە خرۆکە سپیەکانی خوێن بەرھەم ناھێنێت.

3.خواردنەوە کحولیەکان و جگەرە کێشان.

خرۆکە سورەکانی خوێن لەناو دەبەن و زیان بە سیستیمی بەرگری لەش دەگەیەنن،خواردەوەی برێکی زۆر ئەگەری توشبوون بە شێربەنجە زیاد دەکات.

4.کەم خەوی

بەبێ خەوێکی تەندروست و باش جەستە توانای روبەروبونەوەی نەخۆشیەکانی نابێت.
لەکاتی نوستن دا لەش ھۆرمۆنی میلاتۆنین بەرھەم دەھێنێت ،بەبێ ئەو ھۆرمۆنە لەش ناتوانێت خرۆکە سپیەکان بەرھەم بھێنێت کە نەخۆشیەکان لەناو دەبەن.

5.قڵەوی

قڵەوی کاریگەری دەبێت لەسەر توانای بەرھەم ھێنانی خرۆکە سپیەکانی خوێن وە دەبێتە ھۆی لاوازی بەرگری لەش.

6.ئەنجام نەدانی وەرزش

بە ئەنجامدانی وەرزش لەش مادە ژەھراویەکان فرێ دەداتە دەرەوە کە دەبێتە ھۆی نەخۆشی ،بەڵام ئەنجام نەدانی وەرزش وادەکات ئەو ژەھرانە لە جەستەدا بمێننەوە و بەرگری لەش لاواز دەکات.
ئەنجامدانی وەرزش ھەفتانە پێنج جار بۆماوەی 20 خولەک بەرگری لەش بەھێز دەکات.

7.خواردنی برێکی زۆر دەرمانی پزیشکی

خواردنی برێکی زۆر دەرمانی پزیشکی بەرگری لەش لاواز دەکات بەتایبەتی ئەو دەرمانانەی بۆ تا ،ھەڵامەت ، سەرمابوون بەکار دەھێنرێن وە دەرمانەکانی ئەنتی بایۆتیک سیستیمی بەرگری لەش لاواز دەکەن.

7. گرنگی نەدان بە پاک و خاوێنی

وەکو نەشوشتنی ددانەکان رۆژی دوو جار ، ھەروەھا نەشوشتنی دەستەکان پێش نان خواردن و دوای نان خواردن ،کە دەبێتە ھۆی نەخۆشی و لاوازی بەرگری لەش.

8. نەخواردنەوەی ئاو بە بری پێویست

دەبێتە ھۆی چەندین نەخۆشی ، لەدەست دانی وزە ،کەم خەوی ،لاوازی بەرگری لەش.

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button