جیهانهەواڵ

شەیتانەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەشتە ئەفغانستانە

266 بینراو

برەو میدیا

بێرنارد هێنری ئاندری لیڤی نوسەرێکی فەرەنسی بە ڕەچەڵەک جەزائیریە لە ساڵی 1948 لەشاری بێنی سەفی باکوری جەزائیر لەدایکبوە، کاتێک ئەو وڵاتە لەژێر داگیرکاری فەرەنسیدا بوو، بێرنارد لەخێزانێکی جولەکەی دەوڵەمەندی جەزائیری کە باوکی بازرگانێکی گەورەبوە لە دایک بووە.

بەشێکی لەڕۆژنامەنوسان‌و چاودێرانی سیاسی پێیانوایە، لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بێرنارد هێنری لەهەر شوێنێک ئاڵۆزیی‌و گرفت هەبوبێت ڕوی لەوێ کردوە ئەو لەپشتیەوە بوە وەک لەشۆڕشی بەهاری عەرەبی کە ناڕەزاییەکانی لەتونس دەستیپێکردو لەسوریا درێژەی کێشا، بۆیە بەشەیتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوزەندیان کردوە.

کاتێک لە هەرێمی کوردستان ساڵی 2017 ڕیفراندۆم ئەنجامدرا، هاتە کوردستان و پشتگیری ڕیفراندۆمی کرد،

بێرنارد هێنری لێڤی ئێستا لە دۆڵی پەنچشیره‌ کە لە لایەن ئەحمەد شا مەسعود پارێزگاری لێ دەکرێت کە تەنها ئەو بەشەی لە ژێردەستی تاڵیباندا نەماوە لە ئەفغانستان،
هێنری داوای پشتیوانی بۆ ئەحمەد مەسعود دەکات دژی بزوتنەوەی تاڵیبان‌و پێیوایە، تاڵیبان هۆکارێکە بۆ هەستانەوەو بەهێزبونی داعش‌و قاعیدە…

 

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button